دواى رێگاى بەحرکە

ئومێد خۆشناو: بەمزوانە نۆژەنکردنەوەى رێگاى هەولێر خەبات تەواو دەبێت

+964
دەشتی عارف ـ هەولێر

نۆژەنکردنەوەى رێگای هەولێر ـ خەبات لە چەند رۆژی داهاتوودا کارەکانی دەستپێدەکاتەوە و ئەو بەشەی ماوە تەواو دەکرێت و بەرووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە964ـی وت،”لە دوایی تەواوکردنی رێگای هەولێر ـ بەحرکە، دەست دەکەین بە تەواو کردنی ئەو بەشەیی کۆتایی رێگایی هەولێر ـ خەبات و بەرووی شۆفێرانی دەکەینەوە”.

رێگای هەولێر خەبات لە بەرواری 3.7.2023 دەست بەنۆژەنکردنەوەی کراوە و زیاتر لە دوو ساڵە کاری تێدادەکرێت و جار جارەش کارکردن تێدا دەوەستێت، بەڵام وەک ئەوەى پارێزگارى جەختى لێدەکاتەوە، ئەمجارە تەواو دەکرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رێگاى هەولێر - خەبات نۆژەن دەكرێتەوە

رێگاى هەولێر - خەبات نۆژەن دەكرێتەوە