هەواڵەکان

بەنزینخانەیەک خۆت و ئۆتۆمبێلەکەت خاوێن دەکەنەوە و رووداوی مردنی سەیریش زۆر بووە

ژووری هەواڵ

هەموو پیاوێک حەز دەکات، لەگەڵ شوشتنى ئۆتۆمبێلەکەى سەروو ریشى خۆیشى چاک بکات و قاتەکەشى ئۆتوو بکات، هەر بۆیە لە شارى هەولێر، بەنزیخانەیەکی نوێ بە بیرۆکەیەکی جیاواز کراوەتەوە کە ئامانجی کات گەڕاندنەوەیە بۆ ئەو پیاوانەی بەهۆی سەرقاڵییەوە فریا ناکەون.

ئەمڕۆ کوڕەزاکەی هونەرمەند عیرفانی وەستا محەمەد کۆچی دوایی کرد، وەک خۆیشى دەڵێت: دوو جار جەرگم سووتاوە

رۆژ بە رۆژ مردنە نامۆکان لە کوردستان زیاد دەبن، لەماوەکانى رابردوو چەند حاڵەتێکى مردن هەبوو کە دواى هەفتەیەک پێیان زانراوە ئەوەش دواى ئەوەى بۆنى تەرمەکە بە گەڕەکدا بڵاو دەبووەوە، بەڵام حاڵەتەکەى ئەمڕۆى سلێمانى تەواو جیاواز بوو، چونکە کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا مردووە و دواى دوو بۆ سێ رۆژ پێى زانراوە.

ژیانی ئەمڕۆم دەفرۆشم بۆ کڕینی نانی سبەی، ئەم کۆپلە گۆرانیەی نەجمەدینی غوڵامی پڕ بە پێستی ئەم وەزعى بێ موچەیى و بێ بازاڕییەیە، چونکە زۆرینەى کاسبکاران و رەنجدەران تەواوى رۆژەکەیان لەو گەرما تاقەتپڕوکێنە کاردەکەن بۆ پەیداکردنى پاروویەک نان، بەڵام رەنگە زۆبەى خەڵکى ئاگایان لەوە نەبێت دەستکەوتنى ئەو پاروە نانە، لە قوڕگى شێردایە.