شارەزایەکی بواری کۆمەڵناسی:

“پەروەردەکردنی منداڵ لەلایەن خزمەتگوزارەوە کێشەی کۆمەڵایەتی دروست دەکات”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

شارەزایەکی بواری کۆمەڵناسی سەبارەت بە پەروەردەکردنی منداڵ لەلایەن خزمەتگوزار و ناپاکیی هاوسەرگیری و راوێژکاری کەسی قسە دەکات و دەڵێت، “خزمەتگوزارەکان زیاتر لە دایک و باوک منداڵ پەروردە دەکەن و ئەمەش کێشەی کۆمەڵایەتی دروست دەکات”

دکتۆر دانا فازڵ، شارەزای بواری کۆمەڵناسی بە 964ـی وت، ئەو منداڵانەی لەلایەن خزمەتگوزارە بیانییەکانەوە پەروەردە دەکرێن هەڵگری کولتور و هەڵسوکەوتی ئەو خزمەتگوزارە دەبن و کاریگەری لەسەر کەسایەتیان دەبێت لە داهاتوودا و دەشڵێت، هێشتا ئەو بابەتە نوێیە بۆ وڵاتی ئێمە و لە داهاتوودا کاریگەرییەکانی دەردەکەوێت.

سەبارەت بە ناپاکیی هاوسەرگیریش لە کۆمەڵگەی کوردیدا ئەو پسپۆڕە دەڵێت، لە کۆمەڵگەی کوردیدا بەراورد بە رێژەی هاوسەرگیری ناپاکی هاوسەرگیری زۆر کەمە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

"خەڵکی کوردستان وەک پێویست هۆشیارییان لەبارەی بەکارهێنانی دەرمانەوە نییە"