پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر - وێنە: KRG
ئومێد خۆشناو:
ئەم مانگەش دوو ملیار دینار بۆ فریاگوزاری ئاو خەرج كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەم مانگە سەرۆكی حكومەتی كوردستان رەزامەندیی دا بڕی دوو ملیار دینار بۆ چارەسەری كێشەی كەمئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر خەرج بكرێت، ئەمەش چوارەم مانگە ئەو بڕەپارەیە لە لایەن حكومەتەوە دابین دەكرێت.
ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.8.2025 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، سەرۆكی حكومەت مەسرور بارزانی رەزامەندیی دا بۆ خەرجكردنی بڕی دوو ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی و گەیاندنی ئاو بەو شوێنانەی ئاوییان پێناگات.
وتیشی، ئەمە مانگی چوارەمە و لە مانگەكانی 5، 6 و 7یش بە هەمان شێوە ئەو بڕە پارەیە خەرجكراوە بۆ بودجهی تهواریی چارهسهری گرفتی ئاوی ههولێر و دهوروبهری و قەزای كۆیه، هەروەها ئاودێریی باخچه و پاركهكان و دارستانەكان.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا، ئەو پارەیە دەدرێتە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی ئاو لە هەولێر و دەوروبەری بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی.
“به وردی له ههنگاوهكانی كاری فریاگوزاریی ئاوی ههولێرمان كۆڵیوەتەوە، ئێستا به رێژهی %90 كارهكان كۆتاییان هاتووه و به گوێرهی ئهجیندا و پلانی كاركردنهكانیش، بڕیاره له مانگی 11ی ئهمساڵدا تهواوی ئهو پرۆژه ستراتیژییه كۆتایی پێ بێت، پێم وایە پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، خاڵی گۆڕانکاری دهبێ بە ئاراستەی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگای هەولێر، بە تایبەتی لە بابەتی ئاودا”، ئومێد خۆشناو وای وت.
هەروەها ئەوەشی باسكرد، كە پڕۆژەی ئاوی قەزای قوشتەپە 56%ی كارەكانی تەواو بووە و بە تەواوبوونی ئەویش، كێشەی كەمئاوی لە سنوورەكە چارەسەر دەبێت.
پارێزگاری هەولێر پێی وابوو لە كۆتایی ئەمساڵدا كێشەی ئاو و كارەبا دەبنە بەشێك لە رابردوو، بە تایبەتی بە تەواوبوونی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاو و پڕۆژەی رووناكی بۆ كارەبای 24 سەعاتی.
پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر چییە؟
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر توانای هەیە لە یەک کاتژمێردا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەولێر دابین بکات کە دەکاتە 60٪ـی پێویستیی هەولێر بە ئاو و 40٪ـەکەی دیکەش لە رێگەی هەرسێ پڕۆژەی ئیفراز (یەک، دوو، سێ) دابین دەکرێت.
چەند ساڵێکە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر لە هاویندا کێشەی کەمئاوییان بۆ دروست دەبێت، بۆ بنبڕکردنی کێشەکە، 08-09-2024، بهردى بناغهى پڕۆژهى فرياگوزاریی خێراى ئاوى ههولێر، بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار دانرا و بڕیارە بە تەواوبوونی پڕۆژەکە لە کۆتایی ئەمساڵدا، کێشەی چەند ساڵەی کەمیی ئاو لە هەولێر کۆتایی بێت.
ئێستا جگە لە پڕۆژەکانی ئیفراز، هەولێر پشت بە ئاوی بیرەکان دەبەستێت و بڕیارە دوای تەواوبوونی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، زۆرینەی بیرەکان دابخرێن
دانیشتووانی گوندی باغلو منارە کێشەی کەم ئاویان نییە و کێشەی زۆری ئاویان هەیە
ئاوی هەولێر
دەرفەتێکی تر بۆ بەستنی پێوەری ئاو
پارەی ئاو لە 45 هەزار دینارەوە کەمکرایەوە بۆ 10 هەزار دینار و داشکانیشی لەگەڵە
هەولێر
درێژکردنەوە و دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاوی گەڕەكی مەنتكاوە تەواو بوو
كەی چاك دەبێتەوە؟
بۆرییە دڵناسكەكە شكا و ئەمشەو دەست بە ئاوەوە بگرن
"له ماوهى 24 كاتژمێر چاكدهكرێتهوه"
بۆرییهكى ناو كۆگای پاڵاوتنی ئاو لە گوندی ئیفراز شكاوە
سوپاسی 964 دەکەن