بەهێزترینیان لە دهۆک بووە

لە ماوەی مانگێكدا 56 بوومەلەرزە لە هەرێم روویانداوە

محەمەد فاتیح

کۆی گشتی ئەو بوومەلەرزانەی، کە لەلایەن تۆڕی بوومەلەرزەی کوردستانەوە بۆ مانگی حەوتی رابردوو تۆمارکراون، ژمارەیان 426 بومەلەرزە بووە و 56 بوومەلەرزەش لەناو هەرێمدا تۆمار كراون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاویكردەوە:

-بەرزترین گوڕی بوومەلەرزەكان، کە لە هەرێمی کوردستاندا تۆمارکراون، لە پارێزگای دهۆک بووە بە گوڕی 3.4، لە رێکەوتی 23.7.2025.

-زۆرترین بوومەلەرزەی تۆمارکراو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و بریتیيه لە 34 بومەلەرزە.

-پارێزگای هەولێر 10 بومەلەرزەی بەخۆوە بینیوە.