پێوەری رێختەر بۆ دیاریکردنی ئاستی بوومەلەرزە
دوو بوومەلەرزە لە هەولێر
11 بوومەلەرزە لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان روویانداوە
964+
ژووری هەواڵ
دەستەی گشتیی كەشناسی عێراق رایگەیاند، لەکۆی 30 بوومەلەرزە کە مانگی رابردوو لە وڵات روویانداوە، 11ـیان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بوون.
بە گوێرەی راپۆرتێکی دەستەی گشتیی كەشناسی عێراق، مانگی رابردوو 11 بوومەلەرزە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، لە ناوچەکانی دەربەندیخان، دوکان، کەلار و چەمچەماڵ روویانداوە.
کۆی گشتی بوومەلەرزە تۆمارکراوەکان لە مانگی شوباتدا لە عێراق و وڵاتانی دراوسێی 66 بومەلەرزە بوون، کە 30 بومەلەرزە لە عێراق و 31 لە ئێران و 5 بوومەلەرزەش لە توركیا بوون.
لە كۆی ئەو بوومەلەرزانەش كە لە عێراق تۆمار كراون، 11 ی لە پارێزگای سلێمانی و 8 ی لە دیالە و چوار لە واست و دوو بوومەلەرزە لە هەولێر و دوو لە دهۆك و دوو لە نەینەوا و بوومەلەرزەیەكیش لە پارێزگای سەڵاحەدین تۆمار كراوە.