عێراق زیاتر لە 25 ملیار دۆلار زیانی كردووە

“هیچ كۆسپێك نەماوە لە بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم”

964+

محەمەد فاتیح

بە شێوەیەكی گشتی، هیچ كێشەیەك نەماوە لەسەر رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) و بەمنزیكانە وەك وەزیری نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانی توركیاوە، هەناردەی دەرەوەی وڵات دەكرێت.

هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق، ئەوەیان راگەیاندووە لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت و هیچ كێشەیەك نەماوە، تەنیا چەند كێشەیەكی تەكنیكی نەبێت و دەبێت هەماهەنگی لەگەڵ ئەو كۆمپانیا بیانیانەدا بكرێت كە لە هەرێم كار دەكەن.

دكتۆر گۆڤەند شیروانی، ئەكادیمی و شارەزای بواری نەوت، زانیارییەكانی بە 964دا و دەڵێت، “كرێی كۆمپانیاكانيش بە شێوەیەكی كاتی چارەسەر بووە، تاكو كۆمپانیایەكی بیانی پسپۆڕ دێت و خەمڵاندن دەكات بۆ کێڵگە نەوتییەكان و هیچ وگرفتێك لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان نەماوە، بێجگە لە چەند كێشەیەكی تەكنیكی”.

“كاتێك وەزیری نەوتى عێراق لە كەركوكەوە وتی: لەماوەی دوو رۆژدا دەست دەكەینەوە بە هەناردەكرنەوەی نەوتی هەرێم، لە رێگای بەندەری جەیهانی توركییەوە، هیچ لایەنێك بە كۆمپانیاكانیشەوە رێگری خۆیان نیشان نەدا، ئەمەش ئاماژەیەكی بەهێزە، كە هەمووان كۆكن لەسەر ئەم بابەتە و هیچ كێشەیەك نەماوە.

نزیكەی دوو ساڵ و پێنج مانگە، هەناردەكردنی نەوتی هەرێم راگیراوە و زیاتر لە 25 ملیار دۆلار زیان بەر عێراق كەوتووە، كه بڕی ئەو نەوتەیه دەكرا لەو ماوەیە بفرۆشرایە.

وەزیرى نەوتی عێراق رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئاشكرا...

وەزیرى نەوتی عێراق رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئاشكرا كرد