"كوێستانەكان بە ئۆتۆمبێلی غاز دەكەم"

دانانی سیستمی غاز خواستی لەسەرە و بووە بە نۆرە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

تێچووەكەی لە نێوان 300 بۆ 400 دۆلارە، خواست لەسەری زیادی کردووە و دەشبێ خەڵك  نۆرەی بۆ بگرن، وە زیاتر ئۆتۆمبێلی كرێ “تاکسی و پاس”، دەیكەن بە غاز.

ئەمە دۆخی ئێستا یەکێکە لە وەرشەکانی دانانی سیستمی غاز و گۆڕینی بەنزین لە هەولێر.

ئەوە لەگەڵ ئەوەی، ماوەی دوو هەفتەیە ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی حكومی دابەش دەكەن، كەمبووەتەوە لە 38 بەنزینخانەوە بۆ 12 بەنزینخانە، ئەمەش بازاڕی غازی ئۆتۆمبێلی گەرم كردووە، چونکە دەڵێن، بەنزین گرانە و کوالێتیشی باش نییە.

ئەمرۆ پێنجشەممە 7.8.2025، وەستا هەرێم عەبدی، شارەزا لە دانانی سیستمی غاز بۆ 964 وتی، بەنزینەكە خراپە خەڵك رووی لە سیستەمی غاز كردووە بەتایبەتی ئەم دوو هەفتەیە دەبێت نۆرە بگرن، سیستمەکە توركی و ئیتالیشی هەیە، ئەم غازە گەرەنتی سەلامەتی هەیە تانكیەكە دوو قفلی بۆ دانراوە.

هیمداد چەلۆ، شۆفێرە لای وەرشەکە نۆرەی گرتووە ئەو بە 964ی وت، هەر ئۆتۆمبێلێكمان هەبێت دەیكەین بە غاز، خۆم هەموو كویستانەكانی پێ دەگەرێم دەرەجە یەكە، لێگزس و وەنەوشەشم هەبووە، كردوومە بە غاز و هیچ كێشەیەکی نەبووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ژمارەیەک سایەقی قەرەداغ کردوویانە بە غاز و غازیشیان نی...

ژمارەیەک سایەقی قەرەداغ کردوویانە بە غاز و غازیشیان نییە

پڕکردنی بتڵی غاز لە بەنزینخانەکان قەدەغەکراوە

پڕکردنی بتڵی غاز لە بەنزینخانەکان قەدەغەکراوە