"بەهۆی فرتوفێڵەوە"
پڕکردنی بتڵی غاز لە بەنزینخانەکان قەدەغەکراوە
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
تا ماوەیەک پێش ئێستا هاوڵاتیان دەیانتوانی بتڵی غازی ماڵەوەیان لە بەنزینخانەکان پڕبکەنەوە بەڵام بەهۆی فێڵی بەشێک لە غازفرۆشان قەدەغە کراوە.
محەمەد زرار غازفرۆش قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، جگە لە هاوڵاتیان غازفرۆشەکانیش فێربوون دەچوون لە بەنزینخانەکان غازیان پڕ دەکرد و کەمترینا تێدەکرد ئەوەش بە فرتوفێڵ حساب دەکرێت.
وتیشی، جگە لە کەمیەکەی بتڵەکان لە بەنزینخانە سیانە ناکرێنەوە و تەنانەت واشێری سەریشی سەیر ناکرێت و ناگۆڕدرێت بۆیە مەترسی تەقینی لەسەرە.
لەلایکی دیکەوە بۆ هاوڵاتی باش بوو کە لە بەنزینخانە پڕی بکات چونکە دەیوانی بە دڵی خۆی و بایی چەندی بوێت غازی تێبکات، غازفرۆشکە وا دەڵێت.
بڕیاری قەدەغەکردنی پڕکردنی بتڵی غازی ماڵان لەلایەن لیژنەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێمەوە بووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی