حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە
زیاتر لە 74 هەزار سوودمەند لە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن
964+
توانا نەقی
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە 74 هەزار سوودمەند لە لیوا هاوبەشەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانی مانگی حەوت وەردەگرن.
ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، بەراورد بە مانگی رابردوو بە ژمارەک زیادی کردووە و نیشانەی بەهێزکردنی رێکەوتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ دابەشکردنی پارەی هاندانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەرێگەی هەژماری بانکییەوە دەردەخات.
ژمارەی هێزەکانی یەکە هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەپێی پارێزگا:
ژمارەی سوودمەندان
پارێزگا ی هەولێر 34 هەزار و 900 کەس
پارێزگای سلێمانی 15 هەزار و 700 کەس
پارێزگای دهۆک 23 هەزار و 800 کەس
حکومەتی هەرێم دەڵێت، تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 850 هەزار سوودمەند لە کەرتی گشتی خۆیان تۆمارکردووە بۆ هەژماری بانکی لەژێر پڕۆژەی هەژماری من، لە مانگی رابردوودا، زیاتر لە 400 هەزار فەرمانبەری مەدەنی بەشێوەی دیجیتاڵی موچەکانیان وەرگرت لە بانکە ڕێگەپێدراوەکانی بانکی ناوەندی عێڕاق.
هەروەها لە پرۆژەی هەژماری من تاوەکو ئێستا، نزیکەی 400 ئامێری راکێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون و هاوڵاتیان دەتوانن بەکاریانبهێنن لە هەر کاتێکدا.