بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک
بەمزوانە دابەشدەكرێت
هاوکاری هاوپەیمانان گەیشتە پێشمەرگە
964+
محەمەد فاتیح
هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى حەوت، تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و دوای ئەنجامدانی رێکارەكان، دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، هاوكارییەكە گەیشتووە و دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان، لەلایەن بەریوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى)، رۆژی پێنجشەممە بەرواری 7.8.2025، دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
بۆ ئەم مانگە نزیکەی 74000 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.