دیمەنێکی ناو وێستگە نوێیەکەی کارەبا ... وێنە: ناحیەی پێباز.
له 130 ڤۆڵتیەوه كرایه 220
ناحیه‌ى پێباز له‌كێشه‌ى نزمی ڤۆڵتیه‌ى كاره‌با نه‌جاتى بوو
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى ناحیه‌ى پێبازى سه‌ر به ئیداره‌ى گه‌رمیان چه‌ندین ساڵه به‌هۆى كێشه‌ى نزمى ڤۆڵتیه‌ى كاره‌باوه ده‌ناڵێنن به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كه‌وه كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر كرا و ڤیڵتیه‌كه‌یان له 130 یه‌وه كرایه 220.
ناحیه‌ى پێباز بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار بە تێچووی زیاتر لەیەک ملێون و 500 هەزار دۆلار وێستگەى کارەبای باوەنور دانرا و به شێوەیەکی ئه‌زموونیش كه‌وته کار .
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، چەندین ساڵە دانیشتوانه‌كه‌ى بەدەست نزمی ڤۆڵتیەی کارەباوە دەناڵێنن به‌ڵام لە ئێستادا له‌رێگه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه ڤۆڵتیەی کارەبا لە نێوان 220 تاوه‌كو 230 ڤۆڵتیەدایە کە پێشتر بە گەرما و سەرمای هاوین و زستان ڤۆڵتیە دادەبەزی بۆ 130 و زۆرجار دەبوو بەهۆی سوتانی ئامێرە کارەباییەکانی ماڵان .