دیمەنێکی کەمپی ئاوارەکانی کەپەرتوو لە پارێزگای دهۆک - وێنە: 964
له ماوه‌ى 11 ساڵى رابردوو
نزیكه‌ى 100 هه‌زار منداڵى ئێزدی له دهۆك له‌دایكبوونه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانیاری ده‌ست 964 كه‌وتووه كه له‌ماوه‌ى 11 ساڵى رابردوو 100 هه‌زار منداڵى ئێزدی له سنورى پارێزگاى دهۆك له كه‌مپه‌كان له‌دایكبوونه، دواى په‌یوه‌ندیكردن به‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار، ژماره‌كه پشتڕاستكرایه‌وه.
پیر ده‌یان جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆچ و كۆچبه‌ران له پارێزگاى دهۆك، پشتڕاستیكرده‌وه كه له‌ماوه‌ى نێوان ساڵانى 2014 تاوه‌كو 2025 كه ده‌كاته 11 ساڵ، نزیكه‌ى 100 هه‌زار منداڵى ئێزدی له‌دایكبوونه.
وتیشی “له‌م ژماره‌یه‌دا زۆرترین له‌دایكبووان له ره‌گه‌زى نێرن كه ده‌كاته رێژه‌ى 51%”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد تاوه‌كو ئێستا 14 كه‌مپی ئاواره‌كان كه تایبه‌تن به خێزانه ئێزدییه‌كان له سنورى پارێزگاى دهۆك ماون و ئه‌و منداڵانه‌شی له‌دایكبوونه زۆربه‌یان له‌ناو كه‌مپه‌كان و به‌شێكیشیان له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كان له‌دایكبوونه.