وێنەی کوردەکەی رۆژهەڵات.. لە فەیسبووکی رەنج پشدەری وەرگیراوە.
ئه‌گەر ده‌یناسیت كه‌سوكارى ئاگادار بكه‌وه
كوردێكی رۆژهه‌ڵات 7 ساڵه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانى ئه‌ڵمانیا ده‌خه‌وێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كوردێكی رۆژهه‌ڵات ماوه‌ى حه‌وت ساڵه له وڵاتى ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌خه‌وێت، داواده‌كرێت، هه‌ر كه‌سێك ده‌یناسێت كه‌سوكارى ئاگادار بكاته‌وه.
هاوڵاتییه كورده‌كه، ناوى ئەمیر جەواد کەریم کرماشانی، تەمەن 31 ساڵه، ماوه‌ى حه‌وت ساڵه لە شاری Belecke ـى ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت و لەماوەی ئەم حەوت ساڵە لە نێو شه‌قامه‌كان دەمێنێتەوە.
ره‌نج پشده‌رى، كه‌سێكى چالاك و چالاكوانى بوارى كۆچبه‌ران، ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت “ئه‌م كورده باری دەرونی خراپە و لە حالێکی خراپ دایە”.
داواكاریشه هه‌ر كه‌سێك ده‌یناسێت كه‌سوكاره‌كه‌ى ئاگادار بكاته‌وه.