"پیشەی پێشمەرگەیە"
لە هەڵەبجە کەسێک بەرتەزووی کارەبا کەوت و گیانی لەدەستدا
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ئەمشەو 5.8.2025، لە کاتی پاککردنەوەدی حەوزی باخەکەیدا لە هەڵەبجە، هاوڵاتییەک دوای داگیرساندنی “ماتۆڕی کارەبا” بەر تەزووی کارەبا کەوت و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
کەسەکە، پیشەی پێشمەرگە بووە.
ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە 964ی وت، کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو هاوڵاتیەک بەناوی “سەرتیپ مەحمود عەلی”، تەمەن 38 ساڵ، کە پیشەی پێشمەرگەیە لەناو باخەکەی خۆیدا لە نزیک بازگەی زەمەقی گیانی لە دەستداوە.
هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو کەسە، بە وتەی وتەبێژی پۆلیس، لە کاتی پاککردنەوەی حەوزی ئاودا، بەر تەزووی کارەبا کەوتووە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
بە قسەی وتەبێژی پۆلیس، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی سیروان-ی نزیک هەڵەبجە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا