وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم:

“نزیکەی 765 ئاڵودەی مادەی هۆشبەر پاکبوونەتەوە و چارەسەریان وەرگرتووە”


دەشتی عارف ـ هەولێر

بە قسەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم، نزیکەی 765 ئاڵودەی مادەی هۆشبەر پاکبوونەتەوە و چارەسەریان وەرگرتووە.

“سەنتەرەکانی شیاندنەوە کە تایبەتن بە توشبووانی مادەی هۆشبەر لە هەر شەش چاکسازییەکەی هەولێر و دهۆک و سلێمانی دامەزراون و تائێستاش نزیکەی 765 ئاڵودەی مادەی هۆشبەر پاکبوونەتەوە و چارەسەریان وەرگرتووە”، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم وای بە 964 وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو زیندانیانەی کەسوکاریان لە دەرەوەی وڵاتە و ناتوانن سەردانیان بکەن، دەتوانن بە پەیوەندی تەلەفۆنی و کردنەوەی کامێرا لەڕێی ڤایبەرەوە قسە لەگەڵ خێزانەکیانیان بکەن.

سێ چاکسازی گەوران لە هەرێمی کوردستان هەیە، کە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆکن، جگە لەوانەش سێ چاکسازی ژنان و منداڵانیش هەیە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری