دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕبكەنەوە

دەرگای هەلی كار بۆ دەرچووانی بەشە پزیشكییەكانی زانكۆكانی هەرێم كرایەوە

964+

محەمەد فاتیح

هەلی كار بۆ دەرچووانی بەشە پزیشكییەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بەردەستە و دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕبكەنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، فۆڕمی دامەزراندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراقی بڵاوكردووەتەوە، بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی گشتی و کۆلێژی پەرستاری و پەیمانگە پەرستارییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ساڵی 2023-2024 بۆ ئەو دەرچووانەی، دانیشتوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.

بەپێی رێنمایی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان، ساڵانە ژمارەیەک لە قوتابیانی خوێندنی کوردی، لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لە زانکۆ حکومییەکان وەردەگیرێن و ئێستا دەرچووانی کۆلێژی پزیشکيی گشتی و کۆلێژی پەرستاری و پەیمانگەی پەرستاری، دەتوانن فۆڕمەکان پڕ بکەنەوە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، داوای لە دەرچووانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆكانی كوردستان و دەرچووانی زانكۆكان و پەیمانگەكانی پەرستاری هەرێم كردووە، بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، كە ئارەزوی دامەزراندنیان هەیە لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی، فۆڕمی ئەلیكترۆنی پڕبكەنەوە.

نەخۆشخانەیەکی هەولێر هەلی دامەزراندنی راگەیاند

نەخۆشخانەیەکی هەولێر هەلی دامەزراندنی راگەیاند