تا پێوەر نەبەستن ئاویان پێ نادرێت
دانیشتووانی شاری زه‌یتون لە هەولێر بێ ئاون
+964
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
دانیشتووانی شاری زه‌یتون له هه‌ولێر، تائێستا سوودمه‌ند نين له پرۆژه‌ی فریاگوزاری خێرای گه‌یاندنی ئاو، تا پێوەری ئاویش نەبەستن، سوودمەند نابن لە پڕۆژەكە.
داوا له هاوڵاتیيانی شاری زه‌یتون كراوه هاوكاربن و سه‌ردانی كۆمپانیا بكه‌ن، بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان و به‌ستنی پێوه‌ری ئاو، تا هاوشێوه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكەی هه‌ولێر سوودمه‌ندبن له پڕۆژەكە.
سه‌رپه‌رشتیاری شارى زه‌یتون، بۆ 964 باس لەوە دەكات، دوو پارێزه‌رمان بە تایبەتی داناوه، بۆ راپەڕاندنی كاره‌كان، تا هه‌موو دانیشتوانی شاره‌كه‌ش پێوه‌ری ئاو نه‌به‌ستن، حكومه‌ت سوودمه‌ندیان ناكات، له پرۆژه‌ی فریاگوزاری خێرای گه‌یاندنی ئاو.
رابه‌ر حوسێن، به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاوی هه‌ولێر، 964ـی دڵنیا كردەوه ” كاری ئێمه جێبه‌جێكردنی یاسایه و ستیه‌كانیش تا پێوه‌ری ئاو نه‌به‌ستن، ناتوانین ئاویان پێی بده‌ین، پێوه‌ره‌كانیش به‌پێی مه‌تری خانووه‌كان نرخه‌كانیان جیایه، بۆ نموونه خانوویه‌كی 200مه‌تری یه‌ك قات، بۆ به‌ستنی پێوه‌ری ئاو، پێویسته 17هه‌زار 250 دینار بدات، هه‌روه‌ها كڕینی پێوه‌ره‌كه‌ش له‌سه‌ر خاوه‌ن ماڵه و پێویسته پێشه‌كی یه‌كه‌م كرێی ئاو بدات، كه 10هه‌زار دیناره”.
پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی زه‌یتون ستی ده‌كه‌وێته نێوان قه‌زای بنه‌سڵاوه و ناحیه‌ی دارتوو، نزیكه‌ی چوار هه‌زار خانووی تێدایه و ژماره‌ی دانیشتوانی نزیك ده‌بێته‌وه له 25 هه‌زار كه‌س.
پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح