سنووری بەردەڕەش
بە جارێک چوار گەنج لە رووباری خازر خنکان و تەرمەکانیان دەرهێنرا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە سنووری قەزای بەردەڕەش و لە رووباری خازر رووداوێکی تا بڵێی دڵەزێن روویداوە و چوار گەنج بە جارێک خنکاون و تەرمەکەیان دەرهێنراوە.
بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە 4.8.2025، کاتژمێر 7:00 لەسەر روباری خازر لەنزیک گوندی قایماوە چوار گەنج بەناوەکانی” ئەسما محەمەد تەمەن 22 ساڵ و محمود جەمال 21 ساڵ و بیلال کەمال 18 ساڵ و محەمەد کەمال 17 ساڵ لە رووباری خازر خنکان.
ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، ئاگادارکراینەوە لەبەشی بەرگری شارستانی قەزای بەردەڕەش لە رووباری خازر چوار گەنج خنکاون و تەرمەکەیان دەرهێنراوە.
وتیشی، دوو لەوانە برای یەکن و یەکێکیش کچە و لەئيستادا تەرمەکەیان لە فریاکەوتنی قەزای بەردەڕەشە.
گەنجەکان بۆ مەبەستی مەلەوانی بەیانی روشتوونەتە رووبارەکە، یەکێک خنکاوە و یەکێک بەدوای دا رویشتووە و بەو شێوە هەر چوار گەنجەکە خنکاون، ئە قسەی بەڕێوەبەرەی بەرگری شارستانییە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی