نه‌رامسین، هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان
كار له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى سێ تەرزی تەماتەی جوتیاره نموونه‌یه‌كه‌ى كربچنه ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى سلێمانى لیژنه‌یه‌كی ره‌وانه‌ى گوندى كربچنه‌ى سه‌ر به ناحیه‌ى سه‌نگاو كرد بۆ ئه‌وه‌ى كار له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى سێ ته‌رزى ته‌مامه بكه‌ن كه جوتیاری نموونه‌یی شێخ جه‌مالى كربچنه كارى له‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی نووسراوێكى ئه‌م به‌ڕێوه‌برایه‌تییه، لیژنه‌كه‌ى راسپاردووه كه لێكرڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م سێ ته‌رزى ته‌ماته‌یه بكه‌ن له‌رووى سیفاتى كێڵگه‌یی و تاقیگه‌یی.
شێخ جه‌مال له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لیژنه‌یه چوونه‌ته‌لاى و له‌كێڵگه‌كه‌ى كاریان له‌سه‌ر ته‌رزه‌كانى ته‌مامته كردووه.
ده‌شڵێت، زیاتر لە پێنج ساڵە توێژینەوەی زانستی له‌سه‌ر ئه‌م سێ ته‌رزه ته‌ماته‌یه ئەنجام داوە به‌هیوایه دواى كارى لیژنه‌كه لە کۆلێژی کشتوکالی زانکۆی سلێمانی بۆى پەسەند بکەن و ناوى ته‌رزه ته‌ماته‌كانیش بریتین له (نەرامسین، هەڵەبجە و گەرمیان).
شێخ جه‌مال، یه‌كێك له دیارترین جوتیاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامى ئه‌و تیمه 12 جوتیاره نموونه‌یه‌شه، كه له‌لایه‌ن زانکۆی (فاخنینگ)ـى هۆڵه‌ندى له‌سه‌ر ئاستى جیهان ده‌ستنیشانكراوه، كه له هه‌ر شوێنێكی جیهان پێویستیان پێیان هه‌بێت زانكۆكه ده‌یاننیرێت.