فیلمێکە لەگەڵ ماهیر حەسەن

نەوزاد ئەحمەد کاری هونەری نوێی بەدەستەوەیە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند نەوزاد ئەحمەد لە یاریگەی نەورۆز ئامادە بوو و قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، کارێکی هونەری تازەم کە فیلمێکە لەگەڵ هونەرمەند ماهیر حەسەن ئامادەیە و بەمزووانە بڵاو دەبێتەوە.

وتیشی، جگە لە کاری هونەری زۆر حەزیش بە وەرزش دەکەم و وڵات بە هونەر و وەرزش پێشدەکەوێت.

داواشی لە دەسەڵات کرد گرنگی زیاتر بە وەرزش بدەن و وەرزش بە سیاسی و حزبی نەکرێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ماهیر حەسەن بۆ 964: هەرکەسێک قسە دەکات لەباتى جارێ هەزار ...

ماهیر حەسەن بۆ 964: هەرکەسێک قسە دەکات لەباتى جارێ هەزار جار گەردنى ئازا بێت