زاخۆ .. دزی لە گوڕستان کرا

+964

شڤان عەبدوڵلا – زاخۆ

لە گوڕستانی خواکوڕک لە زاخۆ، تڕۆمپایەکی ئاو و مەڕبێل و خاکەناس دەدزرێن.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی964، ئەمە یەکەمینجار نییە دزی لە گۆڕستانی خواکوڕک بکرێت، پێشتریش حاڵه‌تى لەمجۆرە هەبووە.

ئەکرەم ئالانی، لەسەندیکای روناهی بۆ بەخاکسپاردنی مردووان بە تۆڕی964ـی وت، ئەمە یەکەمجار نییە دزی لە گۆڕستان بکرێت، بەر لەچەند مانگێک کەلوپەلی شووشتنی مردووان وەک شامپۆ و سۆندەی ئاو دزران.

دەشڵێت: جگە لەوەی داوا لە خێرخوازان دەکەین کەرەستەکانمان بۆ دابین بکەنەوە، ئەوا داوای کامێرای چاودێریش دەکەین بۆ رێگرتن لە دووبارە دزیکردن.

لەقەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دوو گۆڕستان هەیە، یەکێکیان جێگەی بەخاکسپاردنی مردووانی تێدا نەماوە و ئەوەی دیکەشیان دەکەوێتە دەوروبەری سنووری قەزایەکە کە ناوی گۆڕستانی خواکوڕکە.