هەواڵەکان

بێ ئاوی دوو مزگەوتی لە سلێمانی داخست و لە كەلاریش بایكۆت شكا


ژووری هەواڵ

کەمبوونەوەى ئاوى خواردنەوە لە سلێمانى، دەرگای مزگەوتى “رەسوڵ”ی لە گەڕەکى بەختیارى داخست و بە دوو وەرەقەى گەورە لەسەر دەرگای مزگەوتەکە نوسیویانە، ( بەهۆى کەمئاوى داخراوە )، لە ماوەى یەک هەفتەدا، ئەمە دەرگاى دووەم مزگەوتە کە بەو هۆکارە دادەخرێت.

هێرشە درۆنییەکان تەنیا کاریگەریان لەسەر کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نەبووە، بەڵکو بەرهەمهێنانی بەنزینیشیان کەم کردووەتەوە و ئەوەتا لە هەولێری پایتەخت، لە کۆی 25 بەنزینخانەی حکومی، تەنیا 16 بەنزینخانە بەنزین دابەشدەکەن و شۆفێران دەبێ ماوەیەکی دوور و درێژ لە نۆرەدا بمێننەوە.

هەفتەیەک بەسەر وەرگرتنی موچەی مانگی پێنج تێپەڕی، تا کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتی کەلار گەشتن بەو بڕوایەی، دەرگای نەخۆشخانەی شارەکەیان بە رووی خەڵک وچارەخوازان بکەنەوە.

لە کۆی سێ هەزار و 542 بریکاری خۆراک لە سلێمانی و دەوروبەری، هەتا ئێستا 800 بریکار ماستەر کارتیان دەرنەهێناوە، بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراک لە سلێمانی دەڵێ، رێگە نادەن بەهۆی کەمتەرخەمیی ئەو بریکارانەوە، مەترسی لەسەر بایەعی خەڵک دروست ببێ و بیر لە دانانی بریکاری نوێ دەکەنەوە.