هەردوو سایدەکە کراوەتەوە
شەقامى پشتێنەیى کەلار؛ پێچەوانەى ئاراستە بڕۆن سزا دەدرێن
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
هاتوچۆى گەرمیان رایگەیاند، شەقامى پشتێنەیى کەلار لە ئێستادا هەردوو سایدەکەى بەڕووى شۆفێراندا کراوەتەوە، دەشڵێت: هەرشوفێرێک پێچەوانەى ئاراستە بڕوات، سزا دەدرێت.
هاتوچۆى گەرمیان بڵاوى کردەوە، لە ئێستادا هەردوو سایدی شەقامی 60 مەترى (شەقامی پشتێنەیی) بەڕووی شۆفێراندا کراوەتەوە.
داوا لە شۆفێران دەکات، خۆیان بەدووربگرن لە سەرپێچی و هاتووچۆ کردن بە ئاڕاستەی پێچەوانە، بۆ ئەوەی رووبەڕووی سزای یاسایی نەبن.
ماوەیەک بوو بەهۆى کارکردن لە شەقامەکە، سایدێکى شەقامەکە داخرابوو.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح