لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە

لیستی موچەی مانگی حەوت رادەستی بەغدا کرا

964+

توانا نەقی

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی تەموزی رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3.8.2025 وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، لیستی موچەی مانگی تەموزی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

لە رۆژی 25.6.2025ـەوە لیستی موچەی مانگی 6 موچەخۆرانی هەرێم  رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە.

بەپێی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەبێت هەرێم رۆژانە 12 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ و بڕی 230 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا 12 ملیارەکەی مانگی 6 رەوانە نەکراوە و نازاندرێت کەی موچەی ئەو مانگە دابەشدەکرێت.

لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستی موچە رەوانەی بەغدا دەکرێت

لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستی موچە رەوانەی بەغدا دەکرێت