گه‌شتیارێكی زۆریش روو له‌ زێیه‌كه‌ ده‌كه‌ن

گه‌وره‌ و بچووكى ته‌قته‌ق گه‌رماى هاوین له‌ زێی بچوک به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه

964+
عه‌زیز عه‌بدوڵا – ته‌قته‌ق

تەقتەق بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیاکەی گەشتیارێکی زۆر رووى تێده‌كه‌ن و گەورە و بچوکی تەقتەقیش له‌ وه‌رزى هاویناندا روو له‌و زێیه‌ ده‌كه‌ن بۆ خۆفێنككردنه‌وه‌.
ئاکار ئەکرەم، یەکێکە لەو گەنجانە دانیشتووی تەقتەقە و بە 964ـی وت “لەوەته‌ی لێرە لە دایکبووین ساڵانە به‌به‌رده‌وامى گەورە و بچوکی تەقتەق لەوەرزی هاویندا روودەکەینە سەرزێی بچوک، لە بەرئەوەی شوێنەکەمان خۆشە و گەنجان و لاوان تاکە حەلی ئەم گەرمایە به‌ مەلەکردن دادەنێن”.
ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، پێشتر لە شوێنێک مەلەیان دەکرد پێی دەوترا سەرشاخان، کاتێک لەساڵی 2019 بەنداوی دوکان سەر رێژی کرد، ئاستی ئاوی زێی بچوک بەرێژەیەکی بەرچاو بەرز بۆوە، ئەمەش وایکرد ئاراستەی ئاوەکە بگۆرێت بۆ بەشێکی لایەکی پردی تەقتەق، هەربۆیە شوێنەکە گونجاوە بۆمەلەکردن و قوڵیەکیشی بەدڵی ئەوکەسانەیە کە دەچن.
وەک ئەو گەنجە باسی دەکات، هەرچەندە تیمەکانی بەرگری شارستانی ناوە ناوە دێن رێنمای دەدەن بەو کەسانەی لەوێن، بەڵام ژماره‌یه‌ك لەگەنجان ئەوانەی مەلەوانی زۆر باشن، بەردەوام چاویان بەئاوەکەوەیە، تا هەر حاڵەتێکی لەناکاو روبدات زوو بە فریای ده‌کەون.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لێڵ بوونی زێی بچوک پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێی وەس...

لێڵ بوونی زێی بچوک پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێی وەستاند

لە نەبوونى مەلەوانگە؛ گەنجانى قەڵادزێ بۆ مەلەکردن دەچ...

لە نەبوونى مەلەوانگە؛ گەنجانى قەڵادزێ بۆ مەلەکردن دەچنە سەر زێى بچوک