چوار پێنج رۆژی پێویستە
ژەهری ئاگرەكەی باپشتیان بەسەر سۆران و رواندزدا بڵاودەبێتەوە
964+
ئاكام غەفوور – سۆران
ئاگرەكەی زبڵخانەی باپشتیان لە ئیدارەی سۆران بەردەوامە و هێشتا كۆنتڕۆڵ نەكراوە، ئەو ژەهرەی لە دوكەڵی ئاگرەكەش بەرز دەبێتەوە، دەپڕژێتە سەر سۆران و رواندز و ناوچەكە.
لە دوێنێ دوای نیوەڕۆوە ئاگرێك لە زبڵخانەی باپشتیان بەردەوامە، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران كاروان میراودەلی دەڵێت، چوار پێنج رۆژیان پێویستە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی.
ئاگرەكە شەوی رابردوو بۆ نیو سەعاتێك كۆنتڕۆڵ بوو، بەڵام دووبارە دەستیپێكردەوە.
میراودەلی بۆ 964 وتی، “تەواوی هەوڵی خۆمانداوە بەڵام كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە سەختە و رەنگە چوار پێنج رۆژی پێویست بێت، چونگە ئاگرەكە لە ژێر زبڵەكەیە و كۆنتڕۆڵكردنی ئاسان نییە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا