مەڕو بزن له‌كوردستانه‌وه بۆ كه‌نداو .. گۆشتى گران كردوه
964+
فەرهاد حەسەن
بەپێی بەدواداچوونێكی تۆڕی 964، ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگه مه‌ڕ و بزن له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى كردۆته‌وه سه‌ر گرانبوونى نرخى گۆشت، فرۆشیارێكى ئاژه‌ڵانیش ده‌ڵێت، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی دۆلاریش هۆكارێكى دیكه‌یه.
لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر، برایم حەسەن عەلی سەودا و مامەڵەی كڕین و فرۆشتی ئاژەڵی جۆراوجۆر دەكات، بۆ تۆڕی 964 ئاشكرا دەكات كە ماوەیەكە نرخی بەرخ و بزن گران بووە و ئەوەش كاریگەری كردۆتە سەر هاوڵاتیانیش كە بە كیلۆ گۆشت لە بازاڕه‌كاندا دەكڕن.
مام برایم ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لەو مەیدانە كار دەكات، پێیوایه “بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هۆكارێكە، بەڵام بردنەدەرەوەی مەڕ و بزن لە كوردستان هۆكارە سەرەكییەكەیە”.
حیكمەت سەدیق، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پێگەیەكی داناوە بەناوی مەیدانی ئاژەڵانی كوردستان، بۆ كڕین و فرۆشتنی مەڕو ماڵات بۆ هاوڵاتیان، بە تۆڕی 964 وت “لەماوەیەدا كاوڕ و مەڕ و بزن كە بەشێوەیەكی زیندوو دەفرۆشرێن كیلۆی لە پێنج هەزار دینارەوە بۆ حەوت هەزار و 500 دینار تا هەشت هەزار دینار رۆیشتووە”.
ئەیاد قەساب، خاوەنی دوكانێكی گۆشتفرۆشییە لە گه‌ڕه‌كی شێخ ئه‌حمه‌دى هەولێر، هۆكاری گرانبوونی نرخی گۆشتی بۆ ئەوە گەڕاندووە كە مەڕ و بزن لەكوردستانەوە هەناردەی دەرەوە دەكرێن.
ئەیاد ناوی ئەو وڵاتانەشی بۆ تۆڕی964 ئاشكرا كرد كە مەڕو بزنی هەرێمی كوردستانیان بۆ دەچێت و وتیشی “وڵاتانی كەنداو بە تایبەتیش ئیمارات و سعودیا و له‌و وڵاتانه‌ن كه مه‌ڕ و بزنیان بۆ ده‌چێت”.
داواشی لە حكومەتی هەرێم كرد، رێگەی هه‌ناردەكردنی ئەو ئاژەڵانە دابخات بۆ ئەوەی نرخی گۆشت ئاسایی بێتەوە. چونكە وتی “بەهۆی ئەو هەناردە كردنەوە لە ئێستادا نرخی یەك كیلۆ گۆشتی مەڕ 16 هەزار دینارە ، كە پێشتر 13 هەزار و 500 دینار بوو”.