"هونەرەکەی ئێمە بۆ پارە نەبوو"

عەلی زەنگەنە گلەیی هەیە و دەڵێت فەرامۆش کراوین

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

عەلی زەنگەنە ساڵانێکە بێدەنگە و گلەیی لە راگەیاندنەکان هەیە و دەڵێت، ئێمە دوورنین بەڵکو راگەیاندنەکان لە ئێمە دوورن و هونەرمەندە بەئەزموونەکان پشتگوێخراون.

مایکی 964 لە یادی هونەرمەندی گەورە عەلی مەردان لە کەرکوک، چووە لای هونەرمەند عەلی زەنگەنە و گفتوگۆیان دەربارەی چەندین بابەت و هونەری ئێستا و جاران کرد و لەم بارەیەوە وتی، هونەری ئێمە تا ئێستا پێی دەڵێن هونەری سەردەمی زێڕین، دەمایەوە و بۆ بەیانی لە قوتابخانەکان دەوترانەوە، بەبێ هیچ بەرامبەرێک ساڵی یەک تا دوو بەرهەمم بڵاودەکرایەوە و بەهای هەبوو.

عەلی زەنگەنە لە ساڵی 1956 لە کەرکوک لەدایکبووە و خاوەنی چەند گۆرانییەکە، کە هەندێکیان لە رادیۆ و تەلەڤزیۆنی بەغدا تۆمار کراون.

پێداچوونەوە:  پەری ساڵح

"کەرکوک مەنبەعی مەقاماتە"