شارەوانی: بەکاریمەهێنن

تیمەکان کار لە سایدە کۆنەکەی پشتوێنەی کەلار دەکەن

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار دەیەوێ خەڵکی خۆجێی و رێبوارانی ئەو رێگەیە ئاگادار بکات، کە لە شەقامی پشتوێنەری کەلار، سایدەکە کۆنەکەی بەکارنەهێنن.

چونکە، کاری چاکسازی و نۆژەنکردنەوەی تێدا دەکرێ.

بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوە بێت کە 964 بینوویەتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.7.2025 سایدەکە داخراوە، سەرۆکایەتی شارەوانی دەڵێ، داوا لەسەرجەم شۆفێران دەکەین سایدی نوێی شەقامی 60 مەتری “پشتێنەیی کەلار” بەکار بهێنن و سایدە کۆنەکە دادەخرێت.

بیانووی شارەوانی ئەوەیە، رێگا کۆنەکە، بەمەبەستی کاری چاکسازی و نۆژەنکردنەوە لەلایەن تیمەکانەوە دادەخرێ و کاری تێدا دەکرێ.

وریای ئەو شەقامە بن کە دەچێت بۆ شاری کەلار

وریای ئەو شەقامە بن کە دەچێت بۆ شاری کەلار