"ساڵانی پێشوو بە تۆن ترێم دەفرۆشت"
بێ کارەبایی چەندین باخچەی له سەروچاوەی حەمامۆکى کۆیە بێ بەرهەم کردووە
964+
دەریا ئەحمەد – کۆیە
بەهۆی کەمی پێدانى کاتژمێرەکانی کارەبا، چەند خاوەن باخچەیەکی سەروچاوەی حەمامۆک لە کۆیە بههۆى ئاونهدانى باخچهكانیان، بەرهەمی کشتوکاڵی ئەمساڵیان فەوتاوە و هەوڵی ئەوان ئێستا ئەوەیە باخچەکانیان بەتەواوی وشک نەکات و داوا دەکەن کارەبای پێویستیان پێبدرێت.
حەسەن خۆشناو، یەکێک لە خاوەن باخچەکان بە 964ـی وت، کاتژمێرەکانی کارەبا زۆر کەمبوونەتەوە و تەنانەت خشتەکەشی دیار نیە کەی کارەبا دێتەوە، بۆیه ناتوانن وەک پێویست ئاوی باخچەکانیان بدەن.
وتیشی “ئەمساڵ بەرهەمێکی زۆرمان فەوتاوە و ئێستا لە هەوڵی ئەوەداین باخچەکانمان بە تەواوی وشک نەبێ”.
964 پەیوەندی بە لوقمان حەوێزی بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کۆیەوە کرد، رایگەیاندووە کە ئهوان تەنیا ئەوەیان بەدەستە کە ئەو بڕە کارەبایە دابەش بکەین کە لە هەولێرەوە بۆیان دیاری دەکرێت و وتیشی “زیاد و کەمکردنی لە دەست ئێمەدا نیە”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن