لێکۆڵینەوە لە خنکانی دەکرێت
گەنجێکی دانیشتووی جەلەولا بە خنکاوی لە رووباری دیالە دۆزرایەوە
+964
ڕاژان باجەڵان – خانەقین
بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی دانیشتوی شارۆچکەی جەلەولای سەر بە قەزای خانەقین لەماڵ دەردەچێت و ون دەبێت و پاش نزیکەی 10 کاتژمێر بە خنکاوی لە ژێر ئاو دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی رووداوەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە کە گەنجەکە تەمەنی 21 ساڵە و ناوی (ساڵح مەهدی کڕوی)یە، توانای بیستنی لاوازە و سەماعە بەکاردێنێت.
وتیشی “ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیان لەماڵ دەرچووە و دیارنامێنێ و پاش ئەوەی هێزە ئەمنییەکان ئاگادار کرانەوە دەماو دەست لە دەوروبەری رووباری دیالە گەڕان بەدوای گەنجەکە دەستی پێکرد و کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ جانتایەک دۆزرایەوە کە مۆبایل و سەماعەو کارتی بانکی ئەو گەنجەی تێدا بوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد نزیکی کاتژمێر 5:00ـى ئێوارە تەورمەکەی لە ژێر ئاو دۆزرایەوە.
بەقسەی ئەم سەرچاوەیە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردووە بۆ گەیشتن بەوەی کە ئایا روداوەکە خۆکوژییە یان خنکانێکی ئاساییە یان هەرشتێکی تر و تەرمەکەی بەرەو پزیشکی دادی دیالە رەوانە کرا بۆ تەواوکردنی کاری توێکاری.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن