له سبه‌ینێوه ده‌ستپێده‌كات
له هه‌رێمی كوردستان سێ رۆژ پشووى فه‌رمى بۆ ئێزدیه‌كان راگه‌یه‌ندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سبه‌ینێوه و بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ پشووى فه‌رمى بۆ ئیزدییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندرا، هۆكاره‌كه‌ش هاتنى جه‌ژنى چله‌ى هاوینیانه.
به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمى كه له‌لایه‌ن جێگرى پارێزگارى دهۆك، له رۆژى 26.7.2025 ده‌رچووه و پاڵپشت به بڕیارێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌ژماره 16 كه له ساڵى 2010 ده‌ركراوه، ئه‌م سێ رۆژه وه‌كو پشووى قه‌رمى له هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌رمانبه‌رانى ئێزدی راگه‌یه‌ندراوه.
رۆژانى پشوو بۆ ئێزدییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان رۆژانى 31.5.2025 تاوه‌كو 2.8.2025 ده‌گرێته‌وه.
جه‌ژنى چله‌ى هاوین له دره‌نگانى ئێواره ئه‌مڕۆ له په‌رستگاى لالش ده‌ستپێده‌كات، هەموو ساڵێك بەم بۆنەیه‌وه ئێزدییەكان بە رۆژوودەبن، بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ هه‌موو ئێواره‌یه‌ك ئه‌م مه‌ڕاسیمه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن زه‌ماوه‌ندى تایبه‌ت به‌خۆیان سازده‌كه‌ن و سه‌رله‌نوێش چراكانى ناو په‌رستگاى بلاش داده‌گیرسێننه‌وه.
پێشتریش په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان له رۆژى 26.10.2010 به پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992، به بڕیارێك ئەو جەژنانەی خواره‌وه‌ى بە جەژنی فەرمی بۆ ئێزدییەکان لە هەرێمدا داناوه:
1- جەژنی جەمایێ لە رۆژى 7ـى ی مانگی تشرینی یەکەمی زاینیەوە تاوەکو 13ـى هه‌مان مانگ لە هەموو ساڵێکدا.
2- جەژنی چلەی هاوین لە 31ـى مانگی تەمموزەوە تاوەکو رۆژى 2ـى مانگی ئابی زایینی لە هەموو ساڵێکدا .
3- جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان کە رێکەوتی یەکەمین رۆژی هەینییە لە مانگی کانوونی یەکەم بە ساڵنامەی رۆژهەڵات .