بۆ جه‌ژنى چله‌ى هاوین و یادكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵكوژى
چوار رۆژ پشووى فه‌رمى درایه ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى ئێزدی ناو سوپای عێراق
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مه‌حما خه‌لیل په‌رله‌مانتارى كوردى ئێزدی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت، داوایان له سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده ئێزدییه‌كانى ناو سوپا له جه‌ژنى چله‌ى هاوین و یادكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان بێبه‌ش نه‌بن و رۆژانى جه‌ژنیان بۆ بكاته پشووى فه‌رمی و ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی داوه.
نوسینگه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره بڵاویكردووه‌ته‌وه، فه‌ریقی یه‌كه‌مى روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا، سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپای عێراق وه‌ڵامى داواكارییه‌كه‌ى به ره‌زامه‌ند بوون بۆ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده ئێزدییه‌كان داوه‌ته‌وه.
پشووه‌كه‌یان له رۆژى 1.8.2025 تاوه‌كو 4.8.2025 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى رۆژانى جه‌ژنى چله‌ى هاوینى ئێزیدی و یادكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدیه‌كان كه ده‌كه‌وێته رۆژى 3.8.2025.
په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان له رۆژى 26.10.2010 به پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992، به بڕیارێك ئەو جەژنانەی خواره‌وه‌ى بە جەژنی فەرمی بۆ ئێزدییەکان لە هەرێمدا داناوه:
1- جەژنی جەمایێ لە رۆژى 7ـى ی مانگی تشرینی یەکەمی زاینیەوە تا وەکو 13ـى هه‌مان مانگ لە هەموو ساڵێکدا.
2- جەژنی چلەی هاوین لە 31ـى مانگی تەمموزەوە تاوەکو رۆژى 2ـى مانگی ئابی زایینی لە هەموو ساڵێکدا .
3- جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان کە رێکەوتی یەکەمین رۆژی هەینییە لە مانگی کانوونی یەکەم بە ساڵنامەی رۆژهەڵات .