تۆم باراک نێردەی ئەمریکا لە سوریا بۆ مەزڵوم عەبدی
“سوپاسگوزاری دیالۆگی بنیادنەرانەی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریاین”
964+
توانا نەقی
دوای چاوپێکەوتنەکەی مەزڵوم عەبدی لهگهڵ كهناڵی (الحدث) کە باسی ئەوەی کردووە گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە و هەسەدە هۆکاری دواخستنی دانوستانەکان نییە تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا ستایشی رۆڵی عەبدی دەکات لە دانسوتانەکانی لەگەڵ حکومەتی سوریا.
تۆمباراک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەوەی بۆ مەزڵوم عەبدی نوسیوە، سەرکردایەتیی ئێوە و کۆششە بەردەوامەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، شانبەشانی پابەندبوونی پتەوی حکومەتی سوریا کلیلی دامەزراندنی سوریایەکی سەقامگیرە لەسەر بنەمای “یەک سوپا، یەک حکومەت، یەک دەوڵەت.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان زۆر سوپاسگوزاری ئەو دیالۆگە بنیادنەرانەن کە بۆ برەودان بە یەکگرتن و یەکڕیزی لە سوریا ئەنجام دەدرێت، چاوەڕوانی بەردەوامیی گفتوگۆکانین بۆ داهاتوویەکی باش.
باراک لە خوارەوەی پۆستەکەی لینکی تەواوی بەرنامەکەی مەزڵوم عەبدی داناوە لەگەڵ کەناڵی (الحدث).