هەواڵەکان
ماڵى عائیشە گوڵ بۆن و بەرامەى بە گەڕەک بەخشیوە
ژووری هەواڵ
عائیشە جەعفەر، ژنێکی دانیشتووی گەڕەکی ئاشتییە لە سلێمانی، ماڵەکەی خۆی کردووەتە نموونەیەکی جوانى ژینگەدۆستی، بەجۆرێک ماڵەکەى لەناو گوڵ و گوڵزاردا ونبووە و هەر کەسێک لە کۆڵانەکەیانەوە تێپەڕێت مەحاڵە بە جوانییەکانى ئەو ماڵە سەرسام نەبێت بۆنى گوڵەکان ئارامى پێنەبەخشێت.
لەنێو قەرەباڵغی بازاڕى هەولێر و بە تەنیشتى چایخانەى مەچکۆوە، گەنجینەیەکی هونەریی شاراوە هەیە کە کەم کەس پێى ئاشنابوو، ئەویش دووکانى جەیمس یەڵدا سەراجە.
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى دزیکردنى راگەیاند، کە شێوازى هەوڵدانەکە هەر لە فیلمەکاندا بینیومانەوە و بە کۆمەڵگەى کوردى نامۆیە و پێشتر شتى وامان نەبینیوە.
كاروانسهرا دێرینهكهى كۆیه كه به خانی گەورەی کۆیە ناسراوە، تهمهنى زیاتر له سهدهو نیوێكه، ساڵانێک سەنتەرێکى بازرگانى گرنگ بوو لە نێوان هەولێر، سلێمانى، کەرکوک ، موسڵ، بەغدا و هەردوو بەشى رۆهەڵات و رۆژئاواى کوردستان، بەڵام ئێستا بێنازە و مەترسى رووخانى لەسەرە.