خەڵکی سوریایە
لە شارەزوور کرێکارێک جەڵدە لێیدا بەڵام ژیانی بۆ گەڕێندرایەوە
964+
شۆڕش قادری
لە شارەزوور کرێکارێکی سووری جەڵدە لێیدا، بەڵام بە هەوڵی پزیشکانی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ، ژیانی بۆ گەڕێندرایەوە و لە مردن رزگار کرا.
بەپێی راگەیەنراوێکی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگـی شارەزوور، کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 29.7.2025 هاوڵاتییەکی تەمەن 20 ساڵ بەناوی (ع، ح، ف) و خەڵکی سوریا لەکاتی کارکردن توشی جەڵدەی دڵ بووە و پاشان کەوتووتە خوارەوە.
دوای گەیاندنی ئەو هاوڵاتییە بە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ، فریاگوزاری سەرەتایی و بوژانەوەی دڵی بۆ کراوە و بەهەوڵی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە، توانراوە ژیانی رزگار بکرێت، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار لە سلێمانی کراوە.