دیمەنێکی شکانی دار لە گەڕەکی ئازادی شەقڵاوە... وێنە لە کەناڵی شەقڵاوە وەرگیراوە.
دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو
له شه‌قڵاوه بەم هاوینە باى به‌هێز چه‌ندین دارى جوانكارى و به‌رداری شكاندوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له شه‌قڵاوه به‌هۆى هه‌ڵكردنى بایه‌كى به‌هێزه‌وه چه‌ندین داری جوانكارى و به‌رهه‌مدار شكاون، بایه‌كه دوێنێ و پێرێ بووه و ئه‌مڕۆش شاره‌كه هێمن بووه‌ته‌وه و وه‌ك باقی شوێنه‌كانى دیكه ته‌نیا پله گه‌رمییه به‌رزه‌كه‌ى ماوه.
داره‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كانى ئازادى و كاوانیان شكاون.
رێكان حوسێن، سه‌رۆكى شاره‌وانیى شه‌قڵاوه، ئه‌وه‌ى زانیویانه له‌م دوو شوێنه‌ى شه‌قڵاوه بایه به‌هێزه‌كه دارى شكاندوون، به‌ڵام زیانى زۆرى به‌جێنه‌هێشتووه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و زانیارییانه‌ى له سۆشیاڵ میدیاكانى شه‌قڵاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بایه به‌هێزه‌كه له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی قه‌زاكه زیانى به داره‌كان گه‌یاندووه و به‌شێكی ئه‌و دارانه‌ش به‌ردار بوونه.