"دانی بەتاوانەکەیدا ناوە"

لە ئاکرێ کەسێک بە سیحر و جادو خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە؛ دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

لە ئاکرێ کەسێک بۆ پڕکردنی گیرفانی و بەدەستهێنانی پارە، سیحر و جادوی بۆ پیاو و ژنان کردووە و هەڵیخەڵەتاندوون، پۆلیس دۆزییەوە و قۆڵبەستی کرد.

“نوسینگەی نەهێشتنی تاوانـی سیپە تۆمەتبارێکیان بەناوی (ش، ئـ، م) تەمەن 39 ساڵ دەستگیر کردووە کە هەستاوە بە ئەنجامدانی سیحر و جادو بۆ ژنان و پیاوان بەمەبەستی لێکجیاکردنەوە و بەیەکە گەیاندنیان”، پۆلیسی ئاکرێ لە راگەیەنراوێکدا وادەڵێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبار ئەو کارەی لە بەرامبەر وەرگرتنی پارەدا ئەنجامداوە و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا چەندین بەڵگە و سیحر و جادو دەستیان بەسەرداگیراوە.

پۆلیسی ئاکرێ دەشڵێت، تۆمەتبار لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، لەئێستاشدا بە پێی مادەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

سێ ساڵە کاری سیحر و جادوو دەکات و ئێستا دەستگیر کرا

سێ ساڵە کاری سیحر و جادوو دەکات و ئێستا دەستگیر کرا

پێنج کەس بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنان و ئەنجامدانی سیحر...

پێنج کەس بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنان و ئەنجامدانی سیحر و جادو دەستگیرکران