هەواڵەکان
سێ رۆژ ماوە بۆ تۆماری پسولەی خۆراک و دهۆكیش بڕیارێكی گرنگی دەركرد
964+
ژووری هەواڵ
ئەگەر 28ـى تەممووز رۆژێکى رەش بێت بۆ کوردانى کەرکوک کە 17 ساڵ لەمەوبەر لە تەقینەوەکەى بەردەم پارێزگا 24 هاوڵاتى کورد گیانیان بەخشى، ئەوا بۆ ئیبراهیم خەلیل کە دانیشتوویەکى کوردى گوندى تۆبزاوەیە دوو جار ناخۆش و خەمهێنەرە، چونکە لە تەقینەوەکە ئامۆزایەکى گیانى بەخشى و ئەمڕۆش دواى 17 ساڵ بەو رووداوە، لەسەر سکاڵایەکى سوپای عێراق، دادگای کەرکوک سزای شەش مانگ زیندانیکردنیکردنى بۆ بڕیوەتەوە.
کەرکوک؛ 17 ساڵ بەسەر تەقینەوەکەى بەردەم پارێزگادا تێپەڕى
تەنیا سێ رۆژماوە بۆ ئەوەى خۆتان لە پسوڵەى خۆراکى ئەلیکترۆنى تۆمار بکەن، لە سلێمانى و هەولێریش زیاتر لە 800 هەزار هاوڵاتى تا ئەمڕۆ خۆیان تۆمار نەکردووە و لەبەردەم مەترسى راگرتنى بەشە خۆراکەکەیاندان.
پارێزگاى دهۆک بڕیاریداوە، بۆ رێکخستن و جوانکردنی شوێنەکان و سیمای شار و شارۆچکەکانی پارێزگاکەیان، دەبێت تابلۆی شوێنە گشتییەکان، دوکان، کۆمپانیا، چێشتخانەکان، هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکان هەمووی بە زمان و رێنووسی کوردی دروست بنووسرێن و هەڵبواسرێن.
کارەساتە ژینگەییەکان بەرۆکى هەرێمیان گرتووە و بەنداوى قادرکەرەمى چۆڕەبڕ کردووە کە تواناى ئاودێریکردنى 400 دۆنم زەویى سنوورەکەى هەیە.