مهرج و رێنماییهكان بخوێنهوه
وهزارهتى پهروهرده بڕیارى نوێی بۆ پێدانى مۆڵهتى بێ موچه بۆ فهرمانبهرانى دهركرد
964+
فهرهاد حهسهن
لهمهودوا پێدانی مۆڵەتی بێ موچە بۆ مامۆستایان، تەنیا لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردە دهبێت، ئهویش بهگوێرهى قۆناغبەندی مامۆستایان لەسەرجەم قۆناغەكانی خوێندندا.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم له نوسراوێكدا، گشتاندنێکی سەبارەت بە رێكارەكانی پێدانی مۆڵەتی بێ موچە بە مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، بۆ سەرجەم پەروەردە گشتییەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ناردوە و تیایدا مەرج و رێنماییە تازەكانی پێدانی مۆڵەتی بێ موچە، خاڵ بەخاڵ رووندەكاتەوە.
بەپێی نوسراوەكە، پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ مامۆستایان لەدەسەڵاتی وەزارەتە به گوێرهى قۆناغبەندی مامۆستایان لە هەردوو قۆناغی (باخچەی ساوایان و فێركردنی بنەڕەتی) و (ئامادەیی، پیشەیی و پەیمانگەكان).
ئهو مهرج و رێنماییانهى كه وهزارهتى پهروهرده بۆ مۆڵهتى بێ موچهى گشتاندووه بریتین له:
– مامۆستا لە رۆژی 24.7.2025 تاوهكو 25.8.2025 مافی پێشكەشكردنی داواكاری هەیە بۆ مۆڵەتی بێ موچە.
– لایەنی پەیوەندیدار رای خۆیان بە روونی بدەن كە وەرگرتنی مۆڵەتەكە كاریگەری لەسەر میلاك و بەرژەوەندی گشتیی نابێت.
– درێژكردنەوەی مۆڵەتی بێ موچە تەنیا ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە كە لە دەرەوەی وڵاتن و لەكاتی مۆڵەتی بێ موچە گەشتیان كردووە، بەو مەرجەی مافی وەرگرتنی مۆڵەتی بێ موچەیان مابێت، لە رێگەی نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم لە دەرەوە، داواكاری پێشكەش دەكەن و لەرێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەش ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت.
– پێویستە دوای پێدانی رەزامەندی بە مۆڵەتی بێ موچە، مامۆستا لەماوەی كەمتر لە 10 رۆژدا دەست لەكارهەڵبگرێت، بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی و كارگێڕی بەرامبەر لایەنی كەمتەرخەم دەگیرێتەبەر.
– مامۆستایانی ئافرەت لە دوای مۆڵەتی دایكایەتی و دەستبەكاربوونەوە، دە
توانن لەماوەی 10 رۆژدا داواكاری بۆ مۆڵەتی بێ موچە پێشكەش بكەن، بەو مەرجەی ئەو مافەی مابێت.
– هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بێ موچە لەكاتێكدا دەكرێت كە ماوەی 10 رۆژ بەسەر فەرمانی پێدانی مۆڵەتەكە تێپەڕ بووبێت.