24 کەس شەهید بوون

کەرکوک؛ 17 ساڵ بەسەر تەقینەوەکەى بەردەم پارێزگادا تێپەڕى

964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

ئەمڕۆ، 17 ساڵ بەسەر کارەساتی تەقینەوەکەی 28ـی تەموزی 2008ـی کەرکوکدا تێدەپەڕێت، کە تێیدا خۆپیشاندانێکی گەورەی کورد دژی بڕیارێکی بەغدا کرایە ئامانج و بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژییەوە 24 هاوڵاتی شەهیدبوون، لەنێویاندا نۆ مامۆستا هەبوون، بەڵام لەبری یەکڕیزی، یادی ئەمساڵ بەهۆی ناکۆکییەوە بە جیا لەلایەن یەکێتی مامۆستایان و لیژنەی ناوچەی مامۆستایانەوە لە شوێنی رووداوەکە بەڕێوەچوو.

کەمال شەریف، سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایان، رایگەیاند، “یەکێتی مامۆستایان هەموو رەنگەکانی تێدایە و بەرنامەیەکی تۆکمەمان دانابوو، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ بینیمان هەندێک مامۆستا خۆیان جیادەکەنەوە”.

نیگەرانی خۆیشى دەربڕی و وتی: “نابێت ململانێ لە کەرکوکدا هەبێت.”

لەلایەکی دیکەوە، ئیبراهیم عەلی لە لیژنەی ناوچەی مامۆستایانی کەرکوک وتی،”ئێمە لێرەین بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو یادە، لە ساڵی 2008دا بۆ داواکردنی مافەکانمان بە شێوەیەکی یاسایی راوەستاین، کەچی بە تەقینەوە وەڵامدرایەوە و نۆ مامۆستا شەهیدبوون.”

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دەنگى تەقینەوەیەکى بەهێز لە کەرکوک بیسترا

دەنگى تەقینەوەیەکى بەهێز لە کەرکوک بیسترا