"كوردۆی شاعیر تا لەژیاندا بوو كەس قەدری نەدەزانی"

شاباز عوزێری: مەرگ رێگەی نەدا بەیەكەوە كارەكە تەواو بكەین

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

شاعیری گەنجی شاری سلێمانی، شاباز عوزێری بۆ گیانلەدەستدانی كوردۆ عەبدوڵای شاعیر بەداخە و دەڵێت، “بەنیازی خزمەتكردنی چەند نووسەرێكی گەنج بووین و مەرگ رێگەی نەدا”.

شاباز عوزێری، هاوڕێی نزیكی شاعیری كۆچكردوو بە 964ـی وت، “لەسۆشیال میدیاوە هەواڵی گیانلەدەستدانی كوردۆی شاعیرم بیست تووشی شۆك بووم، كە زانیم یەكسەر هاتمە پزیشكی دادی و بەداخەوە وەك باسی دەكەن لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی جەڵتە لێی داوە و گیانی سپاردووە.”

وتیشی، بەداخەوە هەتا لەژیاندا بوو كەس قەدری نەدەزانی و زۆرجار لەلایەن گەنجانەوە رووبەڕووی ئازار و ئەشكەنجەش دەبووەوە.
وەك باسی دەكات، لەرێگەی رێكخراوی ڤێرساوە ویستویانە دەستی كۆمەڵێك گەنج بگرن بۆ نوسین و هۆنراوە، زۆر چاوەڕێی ئەوە بوون بەیەكەوە ئەو خزمەتە بەگەنجانی سلێمانی بكەن، بەڵام بەداخەوە بە مەرگ وەڵامی داوەتەوە.

دەشڵێت، كوردۆ ئەوەندە بەوەفا بوو، كەسێك رۆژێك هەواڵی بپرسیایە لەبیری نەدەكرد و هەمیشە باسی دەكردەوە كە سەردانی كردووە.

كوردۆ عەبدوڵا، شاعیرێكی هەست ناسكی سلێمانی بوو، تەمەنی 44 ساڵ بوو و خاوەنی سێ منداڵ بووە، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لە ناو مزگەوتی گەورەی سلێمانی بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەست دا.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

كۆردۆ عەبدوڵا لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی گیانی لەدەست د...

كۆردۆ عەبدوڵا لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی گیانی لەدەست دا