"رێگەیەکی ستراتیژییە"

%62ـی رێگەی دووسایدی کەرکوک – موسڵ تەواوکرا

964+

ژێوار خدر

کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی هێڵی دووەمی رێگەی ستراتیژیی موسڵ – کەرکوک بەردەوامە و نزیکەی %62ـی کارەکانی تەواو بووە، ئەم پرۆژەیە بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی پارێزگای کەرکوک دادەنرێت کە لە چوارچێوەی یاسای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێداندا بودجەی بۆ تەرخانکراوە.

پارێزگای کەرکوک دەڵێت، درێژیی گشتیی رێگەکە 127 کیلۆمەترە و پارێزگای نەینەوا بە پارێزگای کەرکوکەوە دەبەستێتەوە و بە ناوچەکانی گوێڕ و دیبەگەدا تێدەپەڕێت، ئەمەش وا دەکات ببێتە رێگەیەکی ستراتیژیی گرنگ بۆ ئاسانکاریی  و کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ.

دەشڵێت، رێگەکە دەبێتە هۆی هاندانی جوڵەی ئابووری و بازرگانی لەنێوان هەردوو پارێزگادا.

پرۆژەکە لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت:

بەشی یەکەم: لە سنووری پارێزگای نەینەوا بە درێژیی 78.350 کیلۆمەتر.
بەشی دووەم: لە چوارچێوەی پارێزگای کەرکوک بە درێژیی 48.850 کیلۆمەتر.

روونیشیکردووەتەوە، لە درێژایی رێگەکەدا 10 پردی گەورە و 265 پردی بچووک (کەلڤەرت) دروست دەکرێن، لەگەڵ هەشت بازنە و ناوچەی تایبەت بە خێراکردن و خاوکردنەوەی هاتوچۆ.

کامێراکانی رێگەی کەرکوک حاڵیان باش نیە و فلاش فلاشێنەی...

کامێراکانی رێگەی کەرکوک حاڵیان باش نیە و فلاش فلاشێنەیانە