بۆ مۆلیدهكانیش 223 دینارە
نرخی كارەبای سیتیەكانی سلێمانی بۆ هەر كیلۆواتێك 239 دینار دیاریی كرا
964+
فهرهاد حهسهن
نرخی كارەبای سیتییەكانی سلێمانى بۆ ئهم مانگه دیاریكرا، كه بۆ هەر كیلۆواتێك 239 دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، هەروەها ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە، نرخی كیلۆواتیان 223 دینارە.
دیاریكردنى نرخهكه لهلایهن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كراوه، كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبون كه به (ستییەکان) ناسراوی، کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تێیدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی تهمووز دیاریی کرد.
ئاماژەی بەوەكراوه، دیاركردنەكە بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى مۆلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 239 دینار.
بۆ ئەو ستییانەش، كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان به 223 دینار بۆ دیاریی كراوە، له راگهیهندراوهكهش هۆشدارى دراوه، كه پێویستە سەرجەم ستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
هاوشێوهى ماڵان حكومەت پارەی كارەبا لە وەزارەت و فەرمانگەکانی خۆشی وەردەگرێت