نەخۆشەکان بێ چارەسەر گەڕانەوە
پێدانی موچەش بایکۆتی نەخۆشخانەی گشتیی کەلاری نەشکاند
964+
میلاد جەلال
سەرەڕاى ئەوەى موچەکانیشیان وەرگرت، بەڵام پزیشکان و کارمەندانى نەخۆشخانەى گشتیى کەلار بایکۆتیان نەشکاندووە و دەرگاى نەخۆشخانەکە بە داخراوى ماوەتەوە.
بەهۆى دواکەوتنى موچەکانیان، پزیشکان و کارمەندانى نەخۆشخانەکە لە 18ـى 6 دەستیان بە بایکۆت کرد، بەڵام لە 30 هەمان مانگ بایکۆتیان شکاند و تا 13ـى 7 بەردەوان بوون، دواتر لە 14ـى تەمموزەوە بایکۆتیان دەستپێکردەوە، ئەمڕۆش درێژەى هەیە.
ئەگەر چی بریاربوو دواى وەرگرتنى موچەى مانگى پێنج، ئەمڕۆ بایکۆت بشکێنن و دەست بە دەوان بکەنەوە، بەڵام پێدانى موچەش بایکۆتى پێنەشکاندن و ئەمڕۆش دەرگاى نەخۆشخانەکە بەڕووى نەخۆشان و چارەخوازاندا بە داخراوى مایەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح