کەمێک پێش ئێستا گەنجێک لە کەرکوک کوژرا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

کاتژمێر 9:00ـی ئەمشەو 19.2.2023، لەگەڕەکی شۆڕیجە تەقە لە گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ دەکرێت و بەهۆیەوە بریندار دەبێت، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای کاتژمێرێک لەنەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.

سەرچاوەیەکی تایبەت لەپۆلیسی فریاکەوتن بە تۆڕی964ی وت، کاتژمێر 9:00ـی ئەمشەو، پۆلیسی فریاکەوتن گەنجێکی بە برینداری گەیاندە نەخۆشخانەی ئازادی کە گولـلە بەر سەری نرابوو.

وتیشی “گەنجەکە تووشی خوێن بەربونێکی زۆر ببوو دوای مانەوەی بۆ زیاتر لەکاتژمێرێک لەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا”.

تۆڕی964 ناوی دروستی گەنجەکەی لەلایە تەمەنی 23 ساڵە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە کراوەتەوە، بەڵام تائێستا هۆکاری کوشتنەکەی نەزاندراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی