"لە گەرمای 50 پلەدا تەنیا سێ کاتژمێر کارەبامان هەیە"

دانیشتووانی خەبات رێگای هەولێر – موسڵیان داخست

964+

شۆڕش قادری

دانیشتووانی قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر جارێکی تر دژی کەمی کارەبا و نەبوونی خزمەتگوزاری گردبوونەوە و رێگای سەرەکی نێوان هەولێر – موسڵیان داخست.

چەند بەشداربوویەکی ناو گردبوونەوەکە قسەیان بۆ مایکی 964 کرد و وەک خۆیان دەڵێن، “بەم چلەی هاوینە و لە گەرمای 50 پلەدا، رۆژانە تەنیا سێ کاتژمێر کارەبامان هەیە، نزیکەی 15 ساڵیشە ئەوە حاڵمانە”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، دانیشتووانی 10 گوند دەبن کە جگە لە کارەبا، ئاو و خزمەتگوزاری دیکەشیان نییە و جادە و رێگاوبانیشیان زۆر خراپە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هەینی 25.7.2025 بەرزترین پلەی گەرما لە قەزای خەبات تۆمارکرا و کەشناسی رایگەیاند، پلەی گەرما لەو قەزایە گەیشتووەتە 50 پلەی سیلیزی.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

رێگاى هەولێر - خەبات نۆژەن دەكرێتەوە

رێگاى هەولێر - خەبات نۆژەن دەكرێتەوە

لەلایەك كارەبای 24 كاتژمێریيە و لەلایەك خۆپیشاندانە دژ ...

لەلایەك كارەبای 24 كاتژمێریيە و لەلایەك خۆپیشاندانە دژ بە نەبوونی كارەبا