"بە هەڵەش تەلەفۆنمان بۆ ناکەن"
پڕۆژە تازەکەی ئاوی هەولێر رسقی تانکەرەکانی بڕی
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
پڕۆژە تازەکەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاو بە گەڕەکەکانی هەولێر، هاوڵاتیان لە بێ ئاویی رزگار دەکات، لەهەمانکاتدا رسقی شۆفێری تانکەرەکان دەبڕێت.
پەیامنێری 964 دەچێتە شوێنی وەستانی تانکەرەکان و لە سۆران سالار کە شۆفێری یەکێک لە تانکەرەکانە دەپرسێت دوای پرۆژەکە بژێوی ژیانیان چۆنە، لە وەڵامدا دەڵێت، چوار رۆژە تانکەرەکەم پڕ ئاوکردووە و لەشوێنی خۆی نەمجوڵاندووە و کەس بە هەڵەش تەلەفۆنمان بۆ ناکات، ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر من رۆژانە 10 بۆ 12 تانکەر ئاوم دەفرۆشت.
باس لەوەشدەکات، راستە ئێستا ئەوان بێکار دەبن، بەڵام چونکە خەڵک هەمووی حەساوەتەوە بەهۆی ئەو پرۆژەیەوە بۆیە ئەوەندە دڵتەنگ نییە، بەڵام هیوا دەخوازێت هاوشێوەی چارەسەرکردنی کێشەی ئاو چارەیەکی ئەوانیش بکرێت، چونکە هەم کارەکانیان نەماوە هەمیش نرخی تانکەرەکانیان 20 تا 25 وەرەقە دابەزیوە.
8ى ئهيلوولى 2024 بهردى بناغهى پرۆژهى فرياگوزاریی خێراى ئاوى ههولێر دانرا، پرۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، 480 ههزار مهتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ ههر كاتژمێرێك 20- 21 ههزار مهتر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گهڕهكهكانى شارى ههولێر دەنێرێت و بەمەش کێشەی ئاوی شارەکە بۆ ماوەیەکی درێژ چارەسەردەبێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح