" بۆ دۆشاو دەرەجە یەکە"
کارگەی دۆشاوی شارەزوور دهستى به وهرگرتنى تهماتهى جوتیارانى ههرێم كردووه
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
کارگەی دۆشاوی شارەزوور دەستیکردووە بە وەرگرتنی بەرهەمی تەماتە بۆ ئەوەی بکرێتە دۆشاو، جهتیارێكیش دهڵێت، تهماتهى شارهزوور هیچ كێشهیهكی نییه و بۆ دۆشاو دهرهجه یهكه.
کارگەکە لە رۆژێکدا توانای وەرگرتنی 110 تۆن تەماتەی جوتیارانی هەیە و لە هەر خولەکێکدا لە توانایدایە 80 قوتو دۆشاوی تەماتەی 800 گرامی بەرهەمبهێنێت.
کامەران محەمەد بەڕێوەبەری کارگەکە بە 964ـی وت، بۆ ئەمساڵ تەماتەی جووتیارانی هەڵەبجە، سلێمانی و ههولێریش وەردەگرن، بەڵام بەهۆی زۆری نرخی گواستنەوەوە، ئەمساڵ نەمانتوانیوە بەرهەمی جووتیارانی دهۆک وەربگرن.
وتیشی “کێشەی بەبازاڕکردنمان هەیە، هەرچەندە داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە کە ئەو بڕە دۆشاوەی لە بەشە خۆراکی مانگانەدا دابەش دەکرێت، دۆشاوەکەی ئێمە بێت، بەڵام تاوهكو ئێستا ئەو داواکارییەمان جێبەجێ نەکراوە”.
ئاراس نەوزاد، کە جوتیارە و لە سەیدسادقەوە تەماتەی هێناوە بۆ کارگەکە، بە 964ـی وت، تەماتەکەیان بۆ دۆشاو دەرەجە یەکە، بەڵام کێشەی ئەوەمان هەیە کە بە نرخێکی زۆر کەم بەرهەمەکەیان لێوەردەگرن، و ئەو پارەیەی کە خەرجی بەرهەمهێنانیان کردووە، دەستیان ناکەوێتەوە”.
سەبارەت بە ئاسانکاری بۆ کارگەكه، ستار مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە بە 964ـی راگهیاند، وەزارەتی کشتوکاڵ ئاسانکاری کردووە بۆ جوتیار لە رێی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەم لەو کاتانەی کە بەرهەمی ناوخۆ پێدەگات.
وتیشی “لە ساڵانی پێشوودا، تەنانەت پارەی گواستنەوەی بەرهەمەکەمان گێڕاوەتەوە بۆ جووتیارەکان وهكو هاندانێک بۆ جوتیار و هاوکاریەکیش بێت بۆ کارگەکە”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن